پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، هاوكات تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش بەرزی ونزمیان بەسەر نرخەكەیدا هات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 155,750هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 830 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 740 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 105دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 121 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.