کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵی راگەیاند و دەڵێت” رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بارانبارین دەستپێدەکات”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” پێشبینىدەکرێت لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەکانى گەرما بە (٤ – ) ٦پلەى سیلیزى نزمبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو و خێرایی با (١٠ – ٢٠)کم/س دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاست و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، بۆ رۆژانى دواتریش پلەکانى گەرما هاوشێوەى رۆژانى پێشتر دەبێت.