ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بڕی زیاتر لە یەک دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٢ دۆلار و ٢ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و ١ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٧٧ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلار و ٧١ سەنت بوو.