زاری كرمانجی-سۆران:
شاندێكی باكووری كوردستان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێتیان كرد و لەگەڵ قایمقامی مێرگەسۆر باس لە كەموكورتییەكانی سنوورەكە كرا.
لە 10ی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت كە دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی، پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێوەیەكی فەرمی كرایەوە.
لە قۆناغی یەكەمدا، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەڕووی گەشتیاراندا كراوەتەوە و، لە قۆناغی دووەمیشدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەكرێت.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، دەڵێت: بۆ زیاتر هەماهەنگی و گفتوگۆ كردن بۆ چارەسەركردنی كەموكورتییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و قیرتاو كردنی رێگای دەروازەكە و چەند پرسیكی دیكە جێگری پارێزگاری هەكاری و قایمقامی قەزای رووبارۆك و سەرۆكی شارەوانی رووبارۆك و بەرپرسی دەروازەی دەرەجیك سەردانیان كردین و لە كەموكورتییەكانی دەروازەكەمان كۆڵیەوە.


































































