زاری كرمانجی- سۆران:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ڕۆمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ڕۆمانیا كرد كه له ژماره‌یه‌ك له سیناتۆران و باڵیۆزی ڕۆمانیا له عێراق و دیپلۆماتكاران و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كونسولگه‌رییان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به تایبه‌تیش له بواری ئابووری و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی و ڕۆڵ و به‌شداریی ڕۆمانیای له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆمانیا دووپات كرده‌وه كه ساڵانێكی درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تی خوێندن به قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌دات.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵییان به سه‌ردانه‌كه‌یان نیشان دا و جه‌ختیان له ئاماده‌یی و خواستی وڵاته‌كه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رباره‌ی نیازی هاتنی كه‌رتی تایبه‌ت و چه‌ندین كۆمپانیای ڕۆمانی و میكانیزمی كاركردنیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.