دڵدار عەزیز- زاری كرمانجی:
ئەپڵ نەوەی نوێی هێدفۆنی ئایرپادسی نمایش کرد، بەراورد بە نەوەی پێشتر هێدفۆنەکە چەندین گۆڕانکاری گرنگی لەسەر کراوە، بە دانانی بەشی h2 لەسەر خەریتەکەی پڕۆسەی پەیوندی لەگەڵ مۆبایل بەهێزتر بووە، کێشەی هەبوونی نۆیز چارەسەرکراوە، مایکێکی بۆ زیادکراوە کە کوالێتی دەنگی پەیوەندی زۆر باشتر کردووە، هەروەها ماوەی ژیانی باتریکەی درێژترکراوە.
گرنگترین گۆڕانکاری کە لەسەر ئەم هێدفۆنە کراوە دانانی تایبەتمەندی دژە ئاوە، بەکارهێنەرانی ئەم هێدفۆنە ماوەیەکی درێژ بوو چاوەڕوانی زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە بوون کە بۆ وەرزشوانان زۆر بەسودە.