زاری كرمانجی-سۆران
لەپێناو مەرجەكانی سەلامەتی بۆ هاووڵاتیان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێداچونەوە بە كەمووكورتییەكانی سەرجەم ھۆڵەكانی بۆنە و یادەكان و شوێنە گشتییەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیمە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد كە پێداچونەوە بە كەمووكورتییەكانی سەرجەم ھۆڵەكانی بۆنە و یادەكان و شوێنە گشتییەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكرێتەوە”.
گووتیشی: ” ئامانج لەم كارە بۆ دڵنیابوونە لە ھەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی بۆ ھاووڵاتییان، بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراو لەكاتی سازدانی بۆنەو چالاكی و ئاهەنگەكان روونەدەن.