ئهمڕۆ پێنجشهممه 28- 9- 2023، سهرۆك مهسعود بارزانی، پهیامێكی بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان بڵاو كردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانی هاتووه” بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا لە ئێزگەی دەنگی كوردستاندا دەنگی شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستان بوونە”.
سهرۆك بارزانی، لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی ” دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و لە هەمانكاتیشدا بووە سەرچاوەی ئیلهام و بەرچاوڕوونی بۆ شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخستنە حزبییەكان و هەموو چینوتوێژەكانی گەلی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پەیامی شۆڕش بۆ سەرانسەری كوردستان و ناوچەكە و جیهان”.
سهرۆك بارزانی، ئاماژهی بە ڕۆڵی ئەو ئیزگەیە دەدا و دەڵێیت ” ڕۆڵی ئێزگە تێكۆشەرەكەی دەنگی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشدا هەمیشە لە یادەكاندا دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێستایش بە نەفەسێكی تازە و بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و شێوازی نوێ بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی ڕەسەنایەتی و كولتوور و پێكەوەژیان و نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكی كوردستاندا “.