پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شەش قەزا و سێزدە ناحییە پێكهاتووە، ڕواندز تاكە قەزایە كە هیچ شەقامێكی دووسایدی لێ نییە و بێ ترافیكە .
لەو بارەیەوە، ئەحمەد قادر قایمقامی ڕواندز، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافیای رواندز، شەقامی دووسایدی لێ دروست نەكراونـ بە دڵنیایەوە ئەگەر بەم شێوەیە نەبوایە شەقامەكانی دەكران بەدووسایدا، بەپێی توانای دارایی حكوومەت ئێمە لەپلانمان داهەیە لە داهاتوو كاری لەسەر بكەین وەك شەقامە سەركەییەكەی ناو سەنتەری شارو ، ڕێكای ڕواندز بێخاڵ كە بكرێن بەدووسایدا.
ناشی شارێتەوە، بە دووساید كردنی شەقامەكان، هەم لەرووی هاتووچۆ ئاسانكاری دەكات، لەهەمانكاتیش قەزای ڕواندز شارێكی گەشتیاری ئەو پڕۆژانە وادەكات سیمایەكی جوانتر بە قەزاكە ببەخشێت.
قایمقامی رواندز، گووتیشی:” هەبوونی ترافیك لە سەنتەری رواندز و دەرەوە پێویستە، وەك ئاسانكاریەك بۆهاووڵاتییان و گەشتیاران كە هاتووچۆی تێدادەكەن، لەپلانمان دایە بەپێی توانا دارییەكانی حكومەت كاری لەسەر بكەین .
قەزای ڕواندز لەڕووی كارگێڕیەوە سەر بەئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، لە 42 گوند پێكهاتووە رێژەی دانیستوانی سەرووی 12 هەزار كەسە،رواندز پێنج كیلۆ مەتر لە سەنتەری سۆران دوورە.