مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
شەوی رابردوو 22 / 9 / 2022 لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان بە ئامادەبوونی غەفور ئەحمەد قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و عبدالواحید رواندزی بەرپرسی لقی 10 و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و حكومی دەڤەری بارزان و ئیدارەی سۆران و ئامادەبوونی رێژەیەكی زۆری جەماوەر، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی بارزانی نەمر لە یاریگەی بچووككراوەی بارزان لە شارۆچكەی بارزان لە نێوان تیپی شانیكا ی سۆران و دیاری كەڵەك بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی شانیكا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە تیپی دیاری بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی بارزانی نەمر بۆ ساڵی ٢٠٢٢.