سەرۆكی هەرێمی كوردستان: نابێ مافەكانی هەرێمی كوردستان بكرێنە بارمتەی ناكۆكیی سیاسی
زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كرد كە بەڕێزان سەرۆك كۆماری عێراق و ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی ئیداری و حزبیی عێراق و هەرێمی كوردستان و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی ئامادەی بوون.
لە ڕێوڕەسمەكەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز بافل جەلال تاڵەبانی،
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان ئامادەبووان و ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
خۆشحاڵم كە لەگەڵ ئێوەی بەڕێزدا، ئەمڕۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دەكەم. پیرۆزباییی بەستنی كۆنگرە لە تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەكێتی دەكەم، هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە و بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازم. هیوادارم كۆنگرە، بۆ دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئەنجامی باش و ئەرێنی لێ بكەوێتەوە.
هەر لێرەدا، هەر لەم ڕۆژە گرنگەدا بەوپەڕی ڕێز و شكۆوە، خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال بەبیر دەهێنینەوە. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یادگاریی مام جەلالە و دەبێ لەسەر هەمان گیان و بیر و ئاراستەی ئەو، بۆ لێكتێگەیشتن و تەبایی و چارەسەری كێشەكان، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، لەسەر ئەو ڕێچكەیەی مام جەلال بەردەوام بێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆڵ و پێگەیەكی دیار و سەرەكی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا هەیە. لە سەردەمی ئازادیدا، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، دوو هێزی سەرەكیی بنیاتنەر و دامەزرێنەری ئەزموونی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانیان بوون. بە بەشداری و هاوكاریی بەرەی كوردستانی و هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، مێژووی نوێیان بۆ گەلی كوردستان، نووسیوە.
ئێستاش یەكێتی لە هەرێمی كوردستان و لە عێراقیش، یەكێكە لە هێزە سەرەكییەكانی پرۆسەی سیاسی، ئەوەش بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی نیشتمانی دەخاتە سەر شانی یەكێتی. لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی و پێكهاتەكانی كوردستاندا، هەموویان پێكەوە ئەركی پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی و كاری هاوبەشیان لەسەر شانە، بۆ ئەوەی ماف و دەستكەوتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزن.
بەڕێزان،
ئەزموونی پێكەوەكاركردنی پارتی و یەكێتی و هاوكاری و برایەتیی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال، سەلماندوویەتی كە سەركەوتن لە یەكڕیزی و هاوبەشی و كاری پێكەوەییدایە. سەركەوتنی ڕاپەڕین، جێگیریكردنی فیدراڵی و زۆرێك لە مافەكانی گەلی كوردستان لە دەستووری عێراقدا، ئاوەدانی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی ڕاستەوخۆی ئەو هاوكاری و تەبایی و برایەتییە بووە.
ئێستاش، بۆ تێپەڕاندنی هەموو سەختییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بۆ پاراستنی دەستكەوت و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، تاكە ڕێگەمان لەبەردەمدایە، ئەویش بەردەوامی و درێژەدانە بە هاوكاری و یەكترقبووڵكردن و هاوبەشی و كاری پێكەوەییی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، لێرە و لە بەغدا. هێز و مانەوەی هەموومان لە یەكڕیزی و تەباییدایە، پێچەوانەكەیشی زیان و لاوازیی هەرێمی كوردستانە.
پێویستیی ئەم قۆناغە و ئاڵنگاری و مەترسییەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان، ئەوە دەخوازێت كە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان، هەرچی ناكۆكییان هەیە بەلاوە بنێن. هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكەین و هەموومان پێكەوە، یەكهەڵوێست، یەكدەنگ و بەهێز، لە بەغدا بین. دەبێ ئەوە ئامانجی هاوبەش و كۆكەرەوەی هەموومان بێت.
ئاسایییە لایەنەكان ڕكابەریی سیاسی و جیاوازییان لە بیروبۆچوونی سیاسیدا هەبێت، بەڵام پێویستە بەرژەوەندییەكی هاوبەش، هەموومان بۆ ئامانجێكی هاوبەش كۆبكاتەوە كە پاراستنی ئەزموون و ماف و دەستكەوتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.
هەرێمی كوردستان كاتێك بەهێزە كە لایەنە سیاسییەكانی، یەكڕیز و تەبا بن، كە دامەزراوەكانی، سەربەخۆ و پارێزراو و ڕێزلێگیراو بن، كە دەستێوەردانی حزبی و سیاسی لە كاروباری دامەزراوەكان و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكاندا نەبێت.
هەرێمی كوردستان كاتێك بەهێزە كە لایەنە سیاسییەكان، بەرژەوەندیی باڵای گەل و وڵات، بخەنە پێش هەموو بەرژەوەندییەكی دیكەوە. كە ململانێی حزبی و سیاسی، نەبێتە مەترسی و هەڕەشە لەسەر قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی كوردستان.
ئامادەبووانی بەڕێز،
هەرێمی كوردستان لە ڕاپەڕینەوە تا ئێستا، وێڕای هەموو هەوراز و نشێوی و كەموكوڕییەكان، ئەزموونێكی جوانی لە ناوچەكەدا نیشان داوە كە بووە مایەی سەرنج و ڕێزی جیهان و عێراق.
دیموكراسی، ئازادییەكان، مافەكانی مرۆڤ، ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەوانی، پێكەوەژیان، یەكترقبووڵكردن، لێبوردەیی، فرەییی ئایینی و نەتەوەیی، هەموو ئەوانە، ئەو سیما و بنەما و بەها هاوبەشانەن كە هەرێمی كوردستان بە جیهانی پێشكەوتووی مرۆڤایەتییەوە دیانبەستێتەوە و بوونەتە مایەی ڕێز و شانازیی گەلی كوردستان.
ئێمە لە هەرێمی كوردستان دەبێ بۆ هەمیشە دەست بەو بنەما و بەها باڵاكانی مرۆڤایەتییەوە بگرین و بیانپارێزین. دەبێ هێز و لایەنە سیاسییەكان و دەسەڵات و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، كار بۆ بەهێزكردنیان بكەن، بیانكەنە بنەمایەكی سەرەكیی بیر و كردار و كار و ژیانی سیاسی و پەروەردەیی و كۆمەڵایەتیمان.
هەڵبژاردن وەك بنەمای سەرەكیی ڕەوایەتیی دەسەڵات و حوكمڕانی، بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە یەكەم و هەره لەپێشەوە بێت. دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەكان كار بكەن بۆ ئەوەی شوباتی داهاتوو، دەنگدانێكی سەركەوتوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.
هەرێمێكی كوردستانی بەهێز دەتوانێت ڕۆڵ و ئامادەیی و كاریگەریی باشتری لە بەغدا و لەسەر ئاستی هەموو عێراق هەبێت. دەتوانێت باشتر بەرگری لە دەستكەوتەكان و مافە دەستوورییەكانی بكات. دەتوانێت جێگەیەكی باشتر و بەهێزتر لە ناوچەكە و لە جیهاندا بگرێت. بۆیە بە پەلەی یەكەم ئەركی پارتی و یەكێتییە لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستاندا، كار بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن بكەن.
بەڕێزان،
ئەوە زۆر باش و پێویستە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە گفتوگۆی بەردەوامدان. ڕاستە هەندێك بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆكاندا هەیە، بەڵام هێشتا لەبەر كێشەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە دارایییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لەبەر هەناردەنەكرنەوەی نەوت، ئێستا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سەختی داراییدایە. دۆخەكە كاریگەرییەكی دژواری بەسەر تەواوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان جێهێشتووە.
لێرەدا، جەخت لەوە دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان دەیەوێت هەموو كێشە و ناكۆكییەكانی لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات. ئێمە چاوەڕوانیمان هەیە حكوومەتی عێراقی فیدراڵی بەپێی ڕێككەوتنە سیاسییەكان و یاسا و دەستوور و سیستەمی فیدراڵی، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات. نابێ بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێتە بارمتەی ناكۆكیی سیاسی.
دەبێ لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكوومەتی فیدراڵی، یارمەتیدەر و پشتیوانی سەرۆك وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بن بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە سیاسییەكان. دەبێ هەموو كەس و لایەن و هێزەكان لە عێراق بزانن كە دروستكردنی كێشەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان، هیچ خزمەتێك بە عێراق ناكات.
ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و هەر ناوچەیەكی عێراق، ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتنە بۆ هەموو عێراقە. ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەم گیانە و بەم تێگەیشتنە لە تەواوی عێراق دەڕوانین، هەر ئەوەش بە كەڵكی گەلانی عێراق و تەواوی پێكهاتەكانی دێت. عێراق بەبێ جیاوازی، كۆكەرەوە و وڵاتی هەموومان بێت بە هەموو پێكهاتەكانییەوە. بێبەشكردنی هەر پێكهاتەیەكی عێراق، پابەندی و وابەستەیی بە وڵات لاواز دەكات.
دەبێ هەموومان لە عێراق، ڕابردوو بكەینە وانە و پەند و سوودی لێ وەربگرین. شكستی هەرێم و یان هەر ناوچە و پێكهاتەیەكی عێراق، هەرگیز سەركەوتنی هیچ بەش و پێكهاتەیەكی تری عێراق نەبووە و نابێت. پێكهاتەكان و سەرمایەی مرۆیی و سروشتیی عێراق، هێزێكی گەورەن بۆ عێراق. ئێمە هەموومان پێكەوە دەتوانین عێراق بكەینە وڵاتێكی بەهێزی ناوچەكە و جیهان. ئەگەر تێگەیشتن و ئیرادەی ڕاستەقینەی سیاسی بۆ ئەمە هەبێت، بە دڵنیایییەوە عێراق دەبێتە ئەو عێراقە.
وەك چۆن یەكگرتوویی و یەكڕیزی لە هەرێمی كوردستان، بنەمای سەركەوتنمانە، بە هەمان شێوە هاوبەشیی پێكاته جیاوازەكانی عێراق لە هەر نەتەوە و ئایینێك بن، لە دەسەڵاتی سیاسی و كارگێڕیی وڵاتدا، عێراق دەخاتە شوێن و پێگەی ڕاستەقینەی خۆی. دەبێتە فاكتەری ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتن بۆ خۆی و بۆ ناوچەكەش.
لە كۆتایی قسەكانم، دووبارە پیرۆزباییی بەستنی كۆنگرەی پێنجەم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم، هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازم. هیوادارم دەرەنجام و بڕیارەكانی كۆنگرەكەتان، ببنە مایەی پتەوكردنی یەكڕیزی و تەبایی و كاری پێكەوەییی لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و لە عێراقدا.
جارێكی تر زۆر سوپاس،
هیوای كاتێكی خۆشتان بۆ دەخوازم.