وەزارەتی بازرگانیی عێراق گەیشتنی بڕێکی گەورەی پێداویستییەکانی تایبەت بەبەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی ڕاگەیاند و دوای دەرچوونیان لە پشكنینی تایبەت دابەش دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت، “بڕێکی زۆر لەمادەکانی سەبەتەی خۆراکیی لەپێناو جێبەجێکردنی بڕگەکانی کارنامەی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ وڵات گەیشتووە”.
لای خۆیەوە، لەما موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی خۆراک ڕایگەیاندووە” لەڕۆژی دوشەممەوە پڕۆسەکانی پێدانی مادەکانی هەشتەم سەبەتەی خۆراکیی بەبریکارەکان خۆراک دەستیپێکردوە”.
جەختیشیکردۆتەوە ” بۆ یەکەمجار 10 کۆنتێنەری بارکراو بە 5 هەزار تۆن نیسکی کەنەدی تایبەت بەبەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی گەیشتونەتە بەندەری ئوم قەسر”.