ئەمڕۆ چوارشەممە 27/9/2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: ”بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم، کە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە.”
سەرۆک بارزانی دەشڵێت: ”سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم