نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گیان لەدەستدانی رووداوەكەی حەمدانییە پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئەیلوول، لە پرسەنامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خێزان و كەسوكاری ئەو قوربانییانە دەكەم كە شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا لە هۆڵێكی بۆنەكان لە قەزای حەمدانییە، گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە خوای مەزن داواكارین گیانی قوربانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكاریان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران و بەركەوتووان دەخوازین. لەم كاتە سەخت و بە ئازارەدا، بیر و خەیاڵمان لای ئەوانە و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین.
بەپێی دواین ئاماری بەرگریی شارستانی مووسڵ، لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی مووسڵ 114 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و نزیكەی 300 كەسین بریندار بوون.