لە هەفتەی حەوتەمی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە راگیراو نەیتوانی بباتەوە
دوای ئەوەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 2- 2 لەگەڵ ریاڵ مایۆرکا یەکسانبوو، مانەوەی لە پێشەنگ خستە مەترسییەوەو لە ئەگەری بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە لاس پالماس پێشەنگی بۆ یانەی شاهانە دەگەڕێتەوە.
هەر دوو گۆڵی بەرشەلۆنە لە لایەن رافینها و لۆپێز لە خولەکەکانی 41 و 75 تۆمار کران.
مایۆرکا مۆریکی و ئەبدۆن لە خولەکەکانی 8 و 45گۆڵەكانی یانەكەیان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش خاڵەکانی بەرشەلۆنە لە پێشەنگ بووە 17خاڵ و مایۆرکاش بووە 6خاڵ.
بەپَی شرۆڤەی شارەزایانی تۆپی پێ ” ئاستی شەوی رابردووی یانەی بەرشەلۆنە لە ئاست چاوەڕوانی هاندەرانی نەبوو”