ئامادەکردنی:
شادیە دڵشاد احمەد
شەونم شێرزاد احمەد
قوتابی قۆناغی سێ بەشی ماتماتیک زانکۆی سۆران فاکەلتی پەروەردە
لە خوێندنگاکەمان زەنگێک بە بنمیچی ژوورەکانەوەیە، کە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە هەبێت ئەوا زەنگ لێدەدات. زەنگێکی تریش بۆ کاتی تەواوبوونی وانەکان. بەڕێوبەریش زەنگێکی هەیە کە داواکاری هەبێت ئەوا دییییینگ دەستی پێدادەنێت. کۆمپیوتەرەکەشم کە ڤایرۆسێکی بۆ دەچێت هەر دووبارە ئاگادارکردنەوەم دەداتێ. جا گەر بیربکەینەوە لەم ژیانەدا لە یەکەم دەرگای چوونە ژوورەوەی هەر شوێنێک، شتێک، گیانێک، هەسارەیەک، جیهانێک و ….هتد، زەنگ و ئاگادارکەرەوەیان هەن. لات سەیر نەبێت خاوەنی هەر شتێک بین زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی هەیە، تەنانەت خوێندکارەکانیشمان.
جا تۆ بڵێی زەنگەکەی دەنگەکەی چۆن بێت؟ کەی لێ بدات؟ بۆ لێبدات؟ بە کوێوەیە؟
ئەگەر بێتوو مامۆستایان چاوپۆشی و پشتگوێخستن نەکەن ئەوا وەڵامی زەنگەکە زۆر ئاسانە. چۆن؟ من وانە دەڵێمەوە و ئەرکەکەم جێبەجێ دەکەم، تا بتوانم دڵی خوێندکارەکانم ڕادەگرم و بەڕێوبەرەکەشم لێم ڕازییە. بەڵام هەمیشە بێزاردەبم لە بیانووی منداڵەکان، چونکە ئەوان بەڕاستی بیانووگرن! ناکرێت من ئەو هەموو چالاکییە چێژبەخشە دەکەم و هەندێک نایانەوێت بەژداربن! ناکرێت هەمووکات کەرەستەکانی خوێندنگەیان لەبیربچێت لە ماڵەوە؟! ئاخر چۆن دەبێت کاژێر ٨ ی بەیانییە و توڕەن؟! بۆ دەبێت ئەرکەکانیان نەکەن؟! هەندێک لەگەڵ کەسدا ناگونجێن و بەردەوام کێشەیان هەیە! هەندێک ….هتد
منداڵ بۆچی بیانوو دەگرێت؟
زۆرینەی منداڵ بە هۆی ئەوەی کە ناتوانێت بە قسەکردن هەستی خۆی دەرببڕێت و جوان وشەکان بڵێت، دەست دەکات بە گریان و بیانووگرتن…
هۆکارەکانی بیانووگرتن
- ماندوویەتی
- برسییەتی
- بێتاقەتی
- ترس و دڵەڕاوکێ
- نەتوانینی دەربڕینی داواکارییەکەی
- بیانوو گرتن لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکدا، بۆ نموونە منداڵەکە نەیەوێت شوێنێک بە جێبهێڵن
- جوڵەی زیاد لە پێویست
- نەخۆشی و ئازار
- سەرلێشێواوی
- بێتاقەتی لە فەرمانەکانی دایک و باوک
- داواکارییەکی تایبەت کاتێک منداڵەکەت بیانوو دەگرێت پێویستە چی بکەیت؟
کۆنتڕۆڵی خۆت لە دەست نەدەیت
کاتێک منداڵەکە دەگری و دەقیژێنێت تەنانەت هەندێک جار ڕەفتاری دیکە دەکات، وەک شت شکاندن و قاچ کوتان بە زەویدا و لێدان لە کەسانی دەورووبەری، گرنگترین کار کە دایک و باوک بیکەن لەو کاتەدا ئەوەیە کە تووڕە نەبن و ئەوانیش وەک و منداڵەکە نەقیژێنن، چونکە ئەمە هیچ کێشەیەک جارەسەر ناکات و ڕێگا چارەیەکی گرنگ نییە بەڵکوو ئەوەندەی دیکە منداڵەکە تووڕە دەکات، گرنگترین کار ئەوەیە بە هێمنی لای منداڵەکەت دابنیشیت تاکوو تەواو دەبێت لە بیانووگرتنەکەی و هاوارەکانی، ئەگەریش بەرگە ناگریت و دەترسیت بتەقیتەوە بەسەریدا، کەمێک بڕۆ دەرەوەی ئەو ژوورە تاکوو ئەویش هێمن دەبێتەوە، کەواتە گرنگترین کار ئەوەیە کە کۆنتڕۆڵی خۆت لە دەست نەدەیت.
ئاگاداربە! کە بە گوێی نەکەیت
کاتێک منداڵەکە بەردەوام دەگری و داوای شتێک دەکات کە ناکرێت، تەنها لە پێناو ئەوەی کە بێدەنگ بێت و بێزارت نەکات وەڵامی هەموو داواکارییەکانی مەدەرەوە و با فێرببێت کە هەندێک کار ناکرێت، بەڵام بە هێمنی و بە بێ توڕەبوون، هەرگیز کاردانەوەی کەسانی دەوروبەرت کارت تێنەکات و دڵت نەرم بکەن چونکە فێر دەبێت کە بەردەوام بەم شێوازە داواکاری بکات و کاتێکیش گەورە بوو بە هەمان شێوە دەبێت.
خۆشەویستی خۆت دەرببڕە بۆ منداڵەکەت
کاتێک منداڵەکەت ئارام بوویەوە پێی بڵێ کە زۆرت خۆش دەوێت و باوەشی پێدا بکە، بەم شێوەیە زیاتر دەتوانن دەربارەی کارە خراپ و بیانوو گرتنەکانی قسە بکەن، پێی بڵێ کە بۆچی قیژاندت و چیت دەویست، فێری بکە کە هەموو کارەکانی بە بیانووگرتن داوا نەکات و قسەی دڵی بکات.
کات پێدان بە منداڵەکەت
کات بدا بە منداڵەکەت و بهێڵە خۆی ئارام بکاتەوە، کاتێ و جێگەیەی کە تێیدایە.
.
بیانوو مەدەرە دەست منداڵەکەت
ئەو بارودۆخانەی کە منداڵەکەت پێی ناخۆشە ئاگاداری بەو بیانوو مەیەرە دەستی، بۆ نموونە پێش ئەوەی کە لەبەر برسێتی زۆر تووڕە ببێت پێش هەمووان خواردن بەو بدە، یاخود کە پێی خۆشە ڕۆژانەکەی بەیانیان خەرج بکات، با بەیانیان بێت لەبری ئێواران، کاتێک کە دەیبەیتە دەرەوە و باخچە لەناکاو پێی مەڵێ کە با بچینەوە پێش ئەوە ئاگاداری بکەرەوە کە نیو کاتژمێری دیکەش یاری بکە دواتر دەچینەوە، هەمیشە بە نەخێر وەڵامی منداڵەکەت مەدەرەوە و ویستەکانی ئەویشت لا گرنگ بێت بۆ نموونە پرسیاری لێبکە ئایا ماست نەک بە دڵی خۆت یەکێکیان بخەیتە بەردەستی.
لە هەستەکانیان تێبگەن
کاتێک منداڵەکەت بیانوو دەگرێت و دەگری پێی بلێ کە لێت تێدەگەم گیانەکەم دەزانم حەز دەکەیت لێرە بمێنیتەوە، بەڵام ئێستا وا باشترە کە لێرە بڕۆین، نەک ئەوەی کە هیچ لێی تێنەگەیت و بە تووڕەییەوە ئەنجامی بدەیت