رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
هادی ماوەی 20 ساڵە لە بازاڕی سۆران، توتن دەفڕۆشێت، بۆ زاری كرمانجی باس لە جۆرەكانی توتن دەكات و دەڵێ:” چەندەها جۆری توتنی هاوردە كراو لە وڵاتانی توركیا و ئێران و رووسیا و ئەمەریكا لە بازاڕی سۆران بوونی هەیە و نرخیان لە نێوان دە هەزار دینار تا دەگاتە ٢٠٠دۆلار دایە و توتنی خۆماڵی هەرزانترینیانە”.
ئەم توتن فرۆشە گووتیشی” توتن لە ناوچە ساردەكان دەچێنرێت، وەك كەژەكە و مەڕان و بێشێ هەیە، زیاتر كەسانی بە تەمەن خواستی كڕینی توتنیان هەیە بەراورد بە گەنجەكان و جیاوازی توتن لەگەڵ جگارە، ئەوەیە كە مادەی تری تێكەڵ ناكرێت”.