زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزای كرمانجی كرمانجی راگەیاند ” لە کۆبوونەوەكەدا بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بە ئامادەبوونی پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە گرینگیدان و بەرەوپێشبردنی سیستمی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و رووبەڕووبوونەوەی رووداوە سروشتی و نەخوازراوەکان بەڕێوەچوو”.
گووتیشی” هەوڵدان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئاماژەدان بە چەند بابەتێکی دیکە، لە تەوەرەکانی تری کۆبوونەوەکە بوون.