د. تالیب شێروانی
ئاشكرایە ریفراندۆمی كوردستان كە رووداوێكی سەرەكییە لە مێژووی هاوچەرخی كورد ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەرنجی بەرچاوی لایەنە پەیوەندیدارە جیهانییەكانی لەسەربووە، چونكە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێك لە تەحدیادە هەرە گەورەكانە، بەتایبەت كە لەلایەن نەتەوەی كوردەوە ئەنجامدرا،
ئێمەی كورد، نەتەوەییەكی خاوەن زمان و خاكێكی داگیركراو لەلایەن عێراق، ئێران، توركیا و سووریا، زۆر لە زووەوە ئاواتەخوازی دووپاتكردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خۆمان و دەستەبەركردنی مافی چارەی خۆنووسینین. نەتەوەكەمان لە مێژوودا پەراوێزخراو و رووبەرووی ستەم و چەوساندنەوەی زۆر بووە، بۆیە هەمیشە سەربەخۆی خەون و هیوای هەموو تاكەكانی كورد بووە، چەندین جار سەركردەكانمان هەوڵی ئۆتۆنۆمی و دەوڵەتداریانداوە. بۆ ئەمەش گەڵی كورد بە سەركرداتی باوكی نەتەوی (مستەفا بارزانی)، حكومەتی ئەوسایی عێراقی ناچار كرد لە ١١ ئازاری سالی ١٩٧٠ دان بە مافەكانی كورد دابنێت لە چوارچیوەی عێراقدا، هەرچەندە ئەم رێكەوتننامە جێبەجێنەكرا، بەڵام هەنگاویكی گرنگ بوو و وە كێشەی كوردی بردە قۆناغێكترەوە.
ئەمڕۆ كورد و كوردستان بە سەركرداتی سەرۆك بارزانی و پارتەكەی ئەو تەحددیە گەورە كرایە راستی و پێشانی تەواوی دونیا درا كە خەڵكی كوردستان دەست لە ئاواتی مێژینەی خۆی هەڵناگرێت، بەردوامیدەری هەنگاوەكانی نەوەكانی پێشوو خۆیەتی بە هەمان حەماسەت. كورد ئەو كەلتورە جوانەی خۆی دوپاتكردەوە كە هەرگیز لەگەل شەر نەبووە و هەمیشە هەوڵی داوە كێشەكانی بە گفتوگۆ چارەسەر بكات و هەمیشە كوردستان ویستی دیموكراسی لەنێودا گەلالە بووە، بۆیە بە مافی خۆی دەزانێت و وە پێویستە رێگەی پێدرێت بۆ ئەوەی بە شیوازێكی دیموكراسی داوای مافەرەواكانی بكات، بۆ ئەمە خەلكی كوردستان بۆ ئەوەی دەنگی خۆی بە كۆمەلگای نێودەولەتی بگەینی پەنایی برد بەر یەكێك لە پرۆسە هەرە دیموكراسیەكان، ئەویش ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو، لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا ئەنجامدانی ریفراندۆم رێگە پێدرەوە و لەگەڵ هیچ خالێكی دەستووری عێراق ناكۆك نیە بۆیە سەرۆك بارزانی لەم تێروانینەوە و لە سایەی بەرداومی دان بە ئەقلیەتی شۆفێنی و رەچاو نەكردنی دەستوور لەلایەن دەستەلاتدارانی بەغدا، جەنابیان بریاریدا كە لە ٢٥ ئەیلیلولی ٢٠١٧ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی باشووری كوردستان ئەنجامبدرێت، لەهەمان كاتدا هەنگاوێكی گرینگ بوو بۆ پاراستنی فیدراڵیەت لە عێراق و رێگری كردن لە بەردەوامی سزادانی خەلكی كوردستان، خەلكی كوردستانیش بە تەواوی چین و توێژەكانی پشتگیر بریاری سەرۆك بارزانی بوون و زیاتر لە ٩٢.٧٪ خەلكی كوردستان دانگیان دا بە بەڵێ بۆ سەربەخۆ بوونی كوردستان.
ئەمەش بووە سەنەدێكی هەمیشە كوردستان لە ناوەندە نێو دەوڵەتییەكان، ئەمەی جیاوازبوو لەم هەنگاوە، ئەوە بوو، كە ریفراندۆم لە تەواوی باشوری كوردستان ئەنجامدرا بە كەركوكی دڵی كوردستان و تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی دەستەلاتی هەرێمی كوردستان. لەوسەردەمە جەندینجار هەڕەشی توند لە كوردستان كرا بۆ ئەوەی پاشگەز ببێتەوە لەو هەنگاوە، هەرچەندە سەركرداتی گەلی كورستان داوایان كرد یارمەتی بدرێن و پاڵپشتی نیودەوڵەتی بۆی بەدەست بهێندرێت، بەڵام دژاتیەكی تووند لەلایەن هاوپەیمانان و دراوسێیەكانی و عێراق لێكرا، رابەری كوردستان (سەرۆك بارزانی) و پارتەكەی ئەو سەركێشیەیان ئەنجامدا و خۆیان نەچەماند بۆ داگیركەران و بە هەموو دونیان وت ئەگەر بەدیلی باشتر لە ریفراندۆم بۆ خەڵكی كوردستان نەهێنن، ئەوا دەست لە ئامانجەكانیان هەڵناگرن.
بەداخەوە لەوكات گرۆپێكی هەرزەكاری ناوخۆی بەئاشكراو و چەند لایەنێك بە ژێربەژێری دەستیان لەگەڵ دوژمانان تێكەڵكرد بۆ شكست پهێنانی پرۆسەكە، بەڵام بارزانی و حزبەكەی كە لە سەرتاوەو بۆ سەربەخۆی كوردستان لە دایك بوون، ئەو خەونەی دوژمنان و نۆكەرانی بێگانەی خستە گۆڕەوە، وە خەونی لە مێژینەی گەلی كوردستانیان بەدی هێنا، ئەمرۆ كە شەش ساڵ تێدەپەرێت بەسەر ئەم رۆژە مێژوویە، ئەو راستیە زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان و دونیاش رووندەكاتەوە كە سەرۆك بارزانی چەند لێزان و دوور بین بووە لە بریارە مێژووەكەی، بەتایبەتر دوای رووداەكانی ١٦ ئۆكتۆبەری سالی ٢٠١٧ كە خەنجەری خیانەت لە پشتەوە لە پێشمەرگەكانی كوردستان و سەرۆك بارزانی درا و بەو هۆیەوە دوژمن نیوەی خاكی كوردستانی بە هاوكاری دەستیێكی رەشی نێوخۆی داگیر كردەوە، كە ئەمڕۆ لە كەركەكی دڵی كوردستان هەرچی هێمای كوردبوونە سراوەتەوە، تاكە شتێك كە ماوەتەوە و وە بەسە تا ئەبەد نەوەكانی داهاتوو بڵێن كەركوك دلی كوردستانە ئەو ریفراندۆمەیە كە سەرۆك بارزانی و حزبەكەی ئەنجامیاندا و وە بۆتە تاپۆیەكی رەش لە دلی هەموو كوردێك كە خاكی پیرۆزی باشوری كوردستان سنوورەكەی حەمرینە.
بە پێویستی دەزانم رۆژی ریفراندۆمی سالی ٢٠١٧ كە لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی ئەنجامدرا بە ئاوی زێر بنەخشێندرێت، چونكە بڕیاری گەلی كوردستان بوو و بڕیاری سەرۆك بارزنی بوو كە ریفراندۆم ئەنجامبدرێت وەكو مافێكی رەوای گەلی كوردستان بۆ داوا كردنی سەربەخۆی و ئازادی بۆ كوردستان، وە ئەم ریفراندۆمە وەك تاپۆیەك بۆ ئێستا و نەوەكانی داهاتوو دەمێنێتەوە و بەكاردەهێنرێت بۆ ئازدای و سەربەخۆی كوردستان بۆ ئەوەی ئێمەش وەكو تەواوی میلەتانی خاوەن دەوڵەت ببینە خاوەنی كیانێكی سەربەخۆی خۆمان، كە ئێمە زۆر زیاتر لە نەتەوەكانی دیكەی خاوەن دەوڵەت شایەنی بوون بە دەوڵەتین چونكە رووبارێك لە خوێن بۆ ئەم ئازادیە رژاوە.
ریفراندۆم شانازیەكە بۆ رابەری گەلی كورد جەنابی سەرۆك (مسعود بارزانی) كە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە خۆی و خانەوادەكەیان خەبات بۆ مافە رەواكانی گەلی خۆیان دەكەن و وە ئەنجامدانی ریفراندۆم خەونێكی لە مێژینەی خەڵكی كوردستان بوو كەلەسەر دەستی سەرۆك بارزانی هاتەدی وەبەمە سەرۆك بارزانی بووە سیمبۆلی زیندوو راگرتن و نوێ بوونەوەی هەستی كوردایەتی لە دڵی هەرتاكیكی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان.