پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبارەی پڕۆژە هەنووكەییەكان لەسنوورەكە بە زاری كرمانجی ڕایگەیاند: پڕۆژەی دووسایدی گۆڕوتوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر یەكێكە لەپڕۆژە سترتیژییەكان، لەماوەی ڕابردوو گفتوگۆی لەبارەیەكرابوو، ئەم پڕۆژەیە لەساڵی 2013 بڕیاری چاككردنی درابوو، بەڵام راگیرابوو بڕایە لەئایندەیەكی نزیكدا دەست بە كارەكانی بكرێتەوە .
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: ” كۆمەڵێك پڕۆژەی پێشتر راگەندرابوون لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كاردن تیاندا بەردەوامی هەیە، هەروەها دەرخستەی چەند پڕۆژەی گرینگمان ئامادەكرد بوو بەرزمان كردوونەتەوەو لە چاوەڕوانی رەزامەندی داین.