محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
لە دەڤەری باڵەکایەتی و بارزان تیمەکانی مینلابەر بەردەوامن لە دۆزینەوە پاشماوەی جەنگی ئەمڕۆش ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە.
عەلی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر, بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ ئەمڕۆ لە کێڵگە مینی کارێزان لەگوندی مژدەینیان سەربەقەزای چۆمان لەئەنجامی کاری رۆژانەی تیمی مینلابەری و تیمی میکانیکەل ژمارەی (٦٤) مین و پارچەی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی دۆزرانەوە و دوای گرتنەبەری رێکاری تەکنیکی لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان لەناوبران.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر دەشڵێت: هەر ئەمڕۆ لە ناو گوندی مژدەینیان سێ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی و لەدەڤەری بارزان (٥)پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دوای دۆزینەوەیان لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان چارەسەر کران و گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆئەوەی لەکاتی گونجاو لەناوببردرێن.