زاری كرمانجی-سۆران
لەمبارەوە ئەحمەد حەمەدئەمین، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت “ ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/٢٥ بە ئامادەبوونی “اکارا الیشا کیۆ”بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و “حەسەن محەمەد صالح”بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی سۆران و “نێچیروان عبدالواحید”نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و دایک و باوکی قوتابییان، ١٩٠ سێتی جانتا و پەڕاوگە بەسەر قوتابیانی سنوری پەروەردەی ناوەندی سۆران دابەشکران”.
گووتیشی “ ئەم هاوکاریە تایبەتە بە قوتابیانی بازنەی یەکەمی پۆلی( ١ ، ٢ ، ٣)ی بنەڕەتی و تایبەتمەندە بە قوتابیانی (خاوەن پێداویستی تایبەت ،منداڵی شەهید،کەمدەرامەت )، ئەم هەڵمەتە هاوکارییە لەهەریەکە لە قەزاکانی (مێرگەسۆر، چۆمان ،ڕواندز ،سیدەکان ،خەلیفان) دەستی پێکردوە و بەردەوامی هەیە”.
بەپێویستیشی دەزانین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ستافەكەیان بکەن لە هەمبەر ئەو ماندوبوون و هاوکاریە هەمەلایەنانەی بۆ پڕۆسەی پەروەردە بەگشتی و سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە تایبەت کردوویانە.