زاری كرمانجی-ڕواندز
پەیكەری لاپۆش كۆشوت، رابەری روحی سیبولی هەنگاریا، وەك رێزگرتنێك چەند ساڵێكە لە سەكۆیەكی پاركی رەجەب لە شاری رواندز دانراوە، بەڵام دیارەنەمانی پەیكەرەكە لە شوێنی خۆی بۆتە باس و قسەی ئەو كەسانەی روو لە پاركەكە دەكەن، لای خۆیەوە سەرۆكی شارەوانی رواندز زانیاری لەمبارەوە دەخاتەڕوو.
چیایی محەمەد، سەرۆكی شارەوانی قەزای رواندز، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەم پەیكەرە بەهۆی تێپەڕبوونی كات گۆڕانكاری بەسەر روخساری داهاتبوو، بەتایبەت لە رەنگەكانی، بەمەش لە شوێنەكە هەڵگیراوەو لەسەر خەرجی كونسولی هەنگاریا، لەلایەن مامۆستایەكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندز، دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەی”.
سەرۆكی شارەوانی قەزای رواندز گووتیشی: ” سەكۆی پەیكەرەكە لە شوێنی خۆیەتی دوای نۆژەنكردنەوەی لە شوێنی خۆی دادەنرێتەوە.