د. ئازا – زاری کرمانجی:
بڕیار وایە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٥، لە کاتژمێر ٣:٣٠ی دوای نیوەڕۆ یاری پلەی ئۆف playoff لە نێوان یانەی وەرزشی ڕواندزی خاوەن پلەی شازدەهەم لە خولی پلە یەک و یانەی وەرزشی بەختیاریی خاوەن پلەی سێیەم لە خولی پلە دوو لە شاری هەولێر لە یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری٢، ئەنجام بدرێت.
-چەند زانیارییەک دەربارەی یاری Playoff پلەی ئۆف :
ئەو یاریە کە لە دوای تەواو بوونی وەرزی وەرزشی ئەنجام دەدرێت، کە یارییەکی یەکلاییکەرەوەیە لە نێوان دوو تیپ یان چەند تیپێک ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی زانین و دیاریکردنی هەر تیپێک کە شیاوی کام ئاستی خولی وەرزشییە یاری لێ بکات لە وەرزی نوێ، بێگومان دابەشکردنی تیپەکان لەسەر خولە وەرزشییەکان دەوەستێتە سەر ئەنجامی کۆتایی یاری پلەی ئۆف کە کام تیپ براوەیەو کامەیان دۆڕاوە.
لەم یارییە دیاری و خەڵات پێشکەش ناکرێت لە لایەن ئەو دامەزراوەی کە خولەکەی ڕێکخستووە چونکە مەبەست لەم یارییە تەنها دیاریکردنی تیپی براوەو و تیپی دۆڕاوە.
ئەم شێوازە یارییانە تەنها لە کوردستان بەڕێوە ناچێت بەڵکو لە خولی تۆپی پێی ئینگلیزی و زۆر وڵاتی تر بەڕێوەدەچێت، جگە لە یاری تۆپی پێ لە یاری باسکە و تۆپی پێی ئەمریکی و زۆر جۆری یاری تر ئەنجام دەدرێت.