سەردار قازی ـ زاری كرمانجی:
وەزارەتی پێشمەرگە، پێشبڕكێیەكی شاخەوانی بۆ ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی لیواكان و بنكەكانی مەشقی پیادە رێكخست، و یەكەمەكانیش خەڵاتكران.
65 ئەفسەر، كارمەندی لیوا و بنكەكانی مەشقی پیادە بە كۆمەڵ پشكداربوون لە پێشبركێیەكی شاخەوانیی. بەتاك و كۆمەڵ كێبڕكێیان كرد لەسەر خەڵاتەكان.
لەبڵاوكراوەی پێگەی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دراوە، بەمەبەستی پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی توانا جەستەییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە، رۆژی یەكشەممە 25ـی ئەیلوول لە چیای سەفین پێشبڕكێیەكە بەڕێوەچووە.