بوژان ئیبراهیم_زاری کرمانجی
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی پێست هەروەها کۆڤاری لێکۆڵینەوەی پێست لە توێژینەوەیەکدا هۆکارەکانی دەرکەوتنی زیپکەی پێستیان بڵاوکردەوە :
زیپکە حاڵەتێکی باوی پێستە و کاتێک ڕوودەدات کە تاڵەکانی قژ بە چەوری و خانە مردووەکانی پێست گیر دەبن، چەند هۆکارێکی گرنگ هەن بەشدارن لە گەشەکردنی:
هۆرمۆنەکان: گۆڕانی هۆرمۆنەکان بەتایبەت لە کاتی باڵغبووندا دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی چەوری لە پێستدا.
بۆماوەیی: کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە خێزانەکاندا ئەمەش دەرخەری ئەوەیە پێکهاتەی بۆماوەیی هەبێت بۆ گەشەکردن.
ڕێجیم: هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە هەندێک خۆراک وەک بەرهەمە شیرەمەنیەکان و ئەو خۆراکانەی ڕێژەی گلایسیمیکیان بەرزە، بەشداربن لە دروستبوونی زیپکە.
سترێس: سترێس دەبێتە هۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە لەشدا کە دەتوانێت بەشداربێت لە گەشەکردنی زیپکە.
خەمۆکی:گاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر پێست.