شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
فیدراسۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، داوای لێكۆڵینەوەی لە دۆسیەی گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی كردووە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و رێكخراوە ئەندامەكانی كۆمەڵەی داكۆكی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە راگەیەندراوێكدا خوازیاری لێكۆڵینەوەی خێرا و بێ لایەن و كاریگەر لە ڕاپۆرتەكانی ئەشكەنجە و خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ ژینا ئەمینی دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕێكخراوانە داوایان كردووە لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە چۆنیەتی مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەران بكرێت.
هەروەها لە بەیاننامەی رێكخراوانی ناوبراو هاتووە كە خۆپیشاندەران سەبارەت بە مردنی ژینا ئەمینی، دادپەروەری و لێپرسینەوەیان دەوێت و داواكاریشن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر بەرپرسانی ئێران بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەكانیان لە یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و رێزگرتن لە مافی ژنان.