زاری كرمانجی-سۆران
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران دەڵێت: ” ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دوا وێستگەی سیاسی گەلی كورد بوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد دا. ئەم ڕاپرسیە وەرچەرخانێكی زێڕین بوو كە بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی ئەنجام درا.
د. سانع شەریف، مامۆستا لە فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن لە زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دوا وێستگەی سیاسی گەلی كورد بوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد دا. ئەم ڕاپرسیە وەرچەرخانێكی زێڕین بوو كە بە ڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی ئەنجام درا، گرنگترین خاڵ لەم بۆنەیەدا یەكڕیزی لایەنەكانی كورد بوو بۆ یەك ئامانج، ئەمیش سەربەخۆیی گەلی كوردستان. ساڵڤەگەڕی ئەم یادە لەكاتێكدایە كە تا ئێستاش حكوومەتی عێڕاق مافی چارەی خۆنووسینی ناوخۆیی گەڵی كورد پێشێل دەكات.
گووتیشی: ” ئەم ڕاپرسییە شتێكی كەم نەبوو، كە لەناو خاكێك ئەنجام درا كە دەورووبەری ئاگر بوو، بەهیچ لایەنێك نەكرا جگە لە سەرۆك بارزانی . جیاواز لە سەربەخۆیی گەلانی كۆسۆڤۆ و كەتەلۆنییەكان، دادگای دادی نێودەوڵەتی لە وەڵامی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بەو كارەی كە كۆسۆڤەرەكەن ئەنجامیان دا، گوتی لەبەرئەوەی ئەوان لەلایەن سڕبیەكانەوە دەچەوسێنرانەوە و مافەكانیان پێشێل دەكران ، كە ئەمەش پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بنەمای یاسای نێودەوڵەتییە، بۆیە دانی بە شەرعیەتی سەربەخۆیی كۆسۆڤۆ دانە. كەتەلۆنیەكانیش سەدا پەنجا بە زمانی ئیسپانی قسە دەكەن و سەدان ساڵە بەشێكن لە ئیسپانیا، بە بەراورد بە هەرێمی كوردستان كە سەدا پەنجای خەڵكی هەرێم نازانن بە عەڕەبی بئاخڤن، لەهەمان كاتداش سەدان ساڵە دەیانەوێت بەشێوەیەكی سەرەكی بەشێك بن لە عێراق بەڵام ئەم وڵاتە قەبولی ناكات بەڵكو تا ئێستاش مافەكانیان دەچەوسێننەوە.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” بۆیە بەهەموو پێوەرە یاساییە نێودەوڵەتییەكان ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕەوابوو و چاوەڕوان دەكرا لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانی پێدانرابا، بەڵام لە ئەنجامی خیانەتێكی نیشتمانی و نەتەوەیی لەباربرا، ئەگەر نا ئێستا هاوكێشە سیاسیەكان بە جۆرێكی تر دەبوون و دەسەڵاتدارانی عێراقیش نەیان دەتوانی بكەونە گیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.