رۆژان قیاس – زاری كرمانجی:
بارزان میرعەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” تا ئێستا هێلی گواستنەوە لە نێوان سۆران ـ سیدەكان، سۆران ـ رواندز، سۆران ـ مێرگەسۆر نییە و لە چەند شوێنێكی دیاریكراو شۆفێران لە رێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەت سەرنشینان دەگوازنەوە شارەكان”،
بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سۆران، ئاماژەی بەوەشكرد” بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵساین بە دانانی هێلی فەرمی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە نێوان سۆران و ئەو سێ قەزایە”،
بۆیە بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سۆران، شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بكەن، تا رێكاری پێویست بگرنە بەر بۆ كاركردن لەو هێڵانە.
ناوبراو گووتیشی” دوای تەواوبوونی میكانیزمەكە، لە رێگەی دەزگای زاری كرمانجی و راگەیاندنەكانەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە”.