موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا، ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەیی بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆر، بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆم کۆتایی بەخوولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هێنا.
نەزیر شەهاب بەرپرسی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆی، ناوەندەکەمان هەڵسا بە کردنەوەی خوولێکی تۆپی پێی بچووککراوە لە ژێر ناوی ” خوولی شەهید زوبێر حالی “، لەو خوولەدا 25 تیپ بەشداریان کردبوو، دوای ڕکابەری بەهێز هەردوو تیپی 16ی ئاب و هەڵۆی سیدەکان گەیشتنە یاری کۆتایی.
نەزیر شەهاب، ئاماژەشی بەوەدا:” لە یاریەکی پڕ چێژ و بینەر و هاندەری هەردوولا، ئێوارەی ئەمڕۆ یاری کۆتایی بەڕێوەچوو، تیپی 16ی ئاب بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێبەرامبەر توانیان سەرکەوتن بەسەر هەڵۆی سیدەکان بەدەست بهێنن.
گووتیشی:” هەر لەو خوولەدا، وەلید بەنگین وەک باشترین یاریزان، عیماد ئەسکەندەر باشترین گۆڵپارێز، هەروەها یوسف ڕەزاق وەک گۆڵکاری خوولی شەهید زوبێر حالی لە سیدەکان دیاری کران و لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی خولەکە دابەشکرا.