شەهلا ڕەشید – زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، دەڵێت:” سەردانیکردنی وەزیری تەندروستی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، دەستكەوتێكی باشبوو و هەروەها بەڵێنی ئەوەیاندا پێداویستییەكانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی چۆمان دابین بكەن.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەم نزیكانە سەنتەرێكی شووشتنەوەی گورچیلە لەناو نەخۆشخانەی چۆمان دەکرێتەوە و جگە لەو دوو ئامێرانەی كە بۆ شووشتنەوەی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دابینكراون، ئەمە بەڵێنی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بوون.
گووتیشی:” ئەم سەنتەرە ئاسانکاری زۆر بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات، کردنەوەشی پەیوەستە بە ئامێری زیاتر و كۆمەڵێك پێداویستی دیكەش، بۆ ئەوەی ڕێكبخرێت و بەڕووی هاووڵاتییان بكرێتەوە.