پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
نەوت فرۆشێكی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ماوەی دوو هەفتەیە نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا جێگیرە و خواستی لەسەری كەمبۆتەوە .
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش، هێمای بۆ ئەوەكرد :” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی بە 175 هەزار دینار دەفرۆشرێت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی دووكانیش بە 165 هەزار دینار دەفرۆشرێت و یەك لیتر نەوتیش 750- 800 دینار دەفرۆشرێت .
ئۆمەراوەیی ئاشكراشیكرد:” دابەش نەكردنی مووچە و بەرزی نرخ وایكردووە خواست لەسەر نەوت كەم بێتەوە، هەروەهاپێشبینی دابەزینی نرخی نەوت دەكەین، ئەمە لە كاتێكدایە، ساڵی رابردوو ئەو كاتە، نرخی نەوت نزیكەی 100 هەزار گرانتر بوو.