زاری کرمانجی :
بەغدا بەشێک لەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانەکرد کە لە هەفتەی ڕابڕدوو بڕیاری لێ درابوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگێندراوێکی بڵاو کردەوە و ئەمە دەقەکەیەتی:
کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ هاتنی 700 ملیارەکەی بەغدا، وەزارەتی دارایی کوردستان دەست بەدابەش کردنی موچەی مانگی 7ی 2023 دەکات.
شایەنی باسە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ دابەش کردنی موچەی مانگی 7″.