مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 ڕادەگەیەنن و بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵاش مژدەیەکی خۆش بە دەرچووان دەدات .
هاوکات د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، مژدەیەکی خۆش بە دەرچووانی12ی ئامادەیی دەدات و ڕاگەیاند : ” تەواوی دەرچووانی 12ی ئامادەیی کە داواکارییان بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش کردووە، وەردەگیرێن.”