پشتیوان كەریم- سۆران:
بەرپرسی نووسینگەی حەج و عەمرەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەبارەی دەستپێكردنەوە و تۆماركردنی كەسانی نوێ بۆ حەجی ئەمساڵ، لەم بارەیەوە بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەبارەی ئەم پرسەوە گفتوگۆكراوە چاوەڕوانی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعمرەی كوردستانین.
مامۆستا یوسف ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی حەج وعمرەی سۆران، دەڵێت:” لە تەواوی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2016- 2017 زیاتر لە 60 هەزار كەس لەتەواوی هەرێم ناویان تۆماركردبوو، بەڵام بەهۆی پەتای كۆڕۆنا لەو ساڵانەدا گەشتەكە وەستا بۆیە ئەولەویەت بۆ ئەوكەسانە لەم ساڵانە ناویان تۆمار كردووە
یوسف ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو:” ساڵی پار لەگەڵ كردنەوەی نوسینگەی حەج وعمرەی سۆران توانرا ڕێژەی حاجیان 30تق 40حاجی زیاد بكەین بەگشتیش ساڵی پار لەتەواوی ئیدارەی سۆران 311 كەس فەریزەی حەجیان ئەنجام داوە بۆ ئەمساڵ هەوڵی زیادكردنی ڕێژەكەش دەدەین”.