زاری كرمانجی-رواندز
چەند ساڵێك لەمەوەبەر پاركی وەستا رەجەب لە شاری رواندز دروستكراوە، جگەلە دانانی تۆپەكەی وەستا رەجەب، پەیكەری پاشای گەورەی رواندز و رابەری ڕوحی و سیمبولی هەنگاریا دانراون، دانیشتووانی سنوورەكەش داواكارن پاركەكە نۆژەنبكرێتەوە.
لای خۆیەوە چیایی محەمەد، سەرۆكی شارەوانی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ساڵی 2006 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر، سەرۆكایەتی شارەوانی رواندز، پڕۆژەی دروستكردنی باخچەو سەكۆی تۆپی وەستا رەِجەب، لە رێگەی بەڵێندەرایەتییەوە جێبەجێ كراوە، كە جگەلە دانانی یەكێك لە (تۆپەكانی وەستا ڕەجەب، پەیكەری میر محەمەد پاشای گەورەی رواندز و پەیكەری لابۆش كۆشۆت، رابەری ڕوحی و سیمبولی هەنگاریا) دانراون”.
راشیگەیاند: ” رۆژانە گەشتیاران و هاووڵاتییان سەردانی ئەم پاركە دەكەن، بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و نۆژەنكردنەوەی ئەم پاركە، هەرەوها چەند پاركێكی دیكەی سەنتەری قەزای رواندز، دەرخستەیەكمان كردووەو داومانەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چاوەڕوانی تەرخانكردنی گوژمەیەكین بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكرێت و نۆژەنبكرێنەوە.