مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگی حەوت و هەشت دەخاتە ڕوو و ئاشکراشی دەکات کە لەم هەفتەیەدا بەشی حەوتەمی ئارد و بەشە خۆراکی هەشتەمی مانگانەی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند : “بەشی حەوتەمی لیستی ئارد دراوەتە بریکارەکان و لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ سەبەتەی هەشتەمی بەشە خۆراک دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت.”
هەر هاووڵاتییەک، بەگوێرەی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕی ٩ کیلۆ ئاردی پێ دەدرێت و (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نۆک و فاسۆلیا) لە لیستی ئەو خۆراکانەن کە ئەم هەفتەیە دابەش دەکرێن .