زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، دەستكراوە بە چاككردن و دانانی ئاوەڕۆ لە كۆڵانەكانی چەند گەڕەكێكی قەزای چۆمان.
لەمبارەوە موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان بەزاری كرمانجی راگەیاند “ دەستمان كردووە بە چاکردنەوەی سێ شوێنی تێکچووى شەقامەکانى گەڕەکی سەکران و راپەڕین و کۆسرەتان، لە سنووری شارەوانیمان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆ و کۆنکرێتکردن و ڕێکخستنەوەی پیادەڕۆیی هاووڵاتییان و پڕِکردنەوەی چاڵەکانی شەقامەکان، کە گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست کردبوو”.
سەرۆكی شارەوانی چۆمان گووتیشی: ” کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر پێشینەی سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان جێبەجێ دەكرێت.