د. ئازا – بارزان:
م. ڕێبوار جەباری، بەڕێوەبەری پڕۆژەی پاڵەوانیەتی هیوا بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، پاڵەوانیەتی جامی هیوا بۆ قوتابخانە ئامادەییەكانی سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر كرایەوە، كە ژمارەیان ٢٣ قوتابخانەیە.
جامی هیوا، لەسەر راسپاردەی چیاڤان نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی قوتابییان و لاوان و بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و تۆڕی وەرزشی یاریگە بەڕێوەدەچێت.
م. ڕێبوار، گوتی: ئەو پاڵەوانێتیە وەرزشیە یارییەكانی بە شێوازی دوو دۆڕانە، واتا هەر تیپێك دوو یاری بدۆڕێنێت لە پاڵەوانیەتیەكە دەچێتە دەرەوە و قوتابخانەكان دابەش كراون بۆ سەر دوو گرووپ لە ژێر ناوەكانی گرووپی گۆڕەتوو و گرووپی بارزان.
لە كۆتاییدا ئەم بەرپرسە گوتیشی بە سوپاسەوە سەرجەم كەل و پەل و پێداویستیەكانی ئەم پاڵەوانیەتیە وەرزشییە لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمرەوە دابین كراون، كە جێگەی دەستخۆشین.





