زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ لە بازاڕی سۆران 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە 155 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشبینی دەكات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب بۆ هەزار و 450 دینار بۆ هەر دۆلارێك دابەزێت، بەمەرجێك پاكێجی ڕێوشوێنە حكوومییەكان جێبەجێ بكرێن.
كازمی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێ بكرێت بۆ ئاسانكاری گواستنەوە و ڕێكخستنی ڕێكارەكانی باج و ڕاستەوخۆ خەرجكردنیان، نرخی 100دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار.
هەروەها گوتی: ئەگەری زۆرە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دۆلار بۆ ئەو نرخەی ئاماژەی پێكرا دابەزێت، ئەگەر ڕێوشوێنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و سەپێنراوەكانی حكوومەت بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێن.
هاوكات ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق، رەتیكردەوە كە نرخی دۆلار بۆ 1320 دینار داببەزێت.