زاری كرمانجی-سۆران
لە رێگای سپیلك شانەدەر نزیك گوندی جافرەكان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری قەلاب تڕێلە وەرگەڕا، لە ئەنجامی روداوەكە دوو كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمڕۆ شەممە ئاگاداركراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ سیروان حەمەدەمین حجی، لە هەبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەڕگەرانی ئۆتۆمبیلی (مارسدیس ئاكترۆس قەلاب تڕێلە) لە رێگای سپیلك شانەدەر نزیك گوندی جافرەكان، لە ئەنجامی روداوەكە دوو كەس بریندار بوون. هۆكارەكەی كەمتەرخەمی و ناشارەزایی شوفێرەكە بووە”.
داواكاریشن لە شوفێران پابەندی هێما و رێساو رێنمایەكانی هاتووچۆ بن، لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان هاووڵاتییان.