رێبوار حەمەمەلاو شوانی
لەسەرەتادا دەبێت ئەو راستییە فەرامۆش نەكەین كە لە دوای نزیكەی سەد ساڵ لە لكاندنی خاكی باشوری كوردستان بێ دوو لە ویستی و خواستی نەتەوەیی كورد بە دەوڵەتێكی ساختەی بە زۆر دروستكراو بە ناوی عێراق، ناڕازیبوون و شۆڕش یەك لە دوای یەكی لێكەوتۆتەوە، چەند دەرفەتێكیش بۆ ئازادبوونی كورد ڕەخساوە بەڵام رەنگە نەیتوانیووە هەموو سوود وەربگرێت و ئەگەر دەرفەتێكیش بەدەست هاتبیٍت ئەوا بە پیلانگێریش هەوڵی رێگریكردنی دراوە و لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زۆرجاریش پەیوەندی بە نەبوونی زەمینەیەكی گونجاوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ھەبووە، دوو ئەوەندەش پەیوەندی بە نەبوونی تەبایی و یەكهەڵوێستی دەگەرێتەوە ، لەگەڵ هەموو ئەو هۆكارانە رۆحییەتی بەدەستهێنانی مافە دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی بەردەوامە.
مێژوو گەواهیدەرە كە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم لە رێكخستنەوەی سیستەمی نوێی جیهانی بریار لە سەر كیانی سەربەخۆ درا، سەرەرای بوونی كۆمەلە گەلان و ئینجا دواتر نەتەوە یەكگرتووەكان و مەرجی سەرەكییان دەوڵەتبوونە ، بۆیە هەموو هەو خەبات و تێكۆشانی گەل و نەتەوەكان لە پێناو بەدەستهێنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ و ئازادبوو تا بچنە چوارچێوە ئەو نیزامە نوێیەی كە وڵاتانی زڵهێز و جیهانی بریاریان لە سەری دابوو .
یەكەم ،، گەلی كورد یەكێك بوو لەو نەتەوە خاوەن ماف و ڕەسەن و جوگرافیایانەی كە كە بە پێی ئەو رێكخستنەوە نوێیەی جیهانییە نەك هەر هیچ ماف و ئازادییەكەی پێنەبەخشراوە كە مافێكی ئاسمانی و زەمینیە وەك هەموو گەل و نەتەوەكانی جیهان ، بەڵكو ئەوە دەبینرێت گەلی كورد لە ماوەی زیاتر لە یەك سەدەی رابردوو تەنها بە شۆڕش و راپەڕین و قوربانیدان توانیوێتی شوناس و خاك و بوونی خۆی و بەشێك لە مافەرەواكانی بەدەست بێنێت .
دووەم ،، هەروەها دەبێت ئەو راستییەش بزانین كە مافی ئازادی و سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون بە ئاسانی نەهاتووتە بەرهەم بەڵكو هەر گەل و نەتەوەیەك لە پێناویدا رووبەرٍووەی كۆمەڵێك كێشە وئاستەنگ بۆتەوە ئیتر ئەو كۆسپانە چ لە سەر ئاستی ناوخۆیی بێت یانیش دەرەكی بەڵام لە پێناو پارێزگاریكردن لە دەستكەوت و ئینجا دامەزراوەكانی و دیموكراسییەت خەبات و قوربانیی زۆری داوە .
سێیەم،، دەمهەوێت بڵیم كە ، مێژوو گەل و نەتەوەكانی ئازادیخواز و سەربەخۆیخواز لێواولێوە لە تێكۆشان وقوربانیدانی بێشووماری لەگەڵ تاوانی دژە مرۆڤایەتی بەتایبەت بۆ ئێمەی كورد لە نێو چوار وڵاتی داگیركەر و ستەمكار كە بەهەموو چەك و ئامرازێك تەنها لە پێناو داكۆكیكردنمان لە خاك و نیشتیمان و سەربەخۆیی رووبەڕووی دڕندانەترین تاوانی وەك كیمیاباران ، ئەنفال و تیرۆر و گەمارۆدان و هەوڵی ریشەكێشكردن بووینەوە ، بەڵام كۆڵمان نەدا .
چوارەم ،، بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە كە ئیرادەی كوردبوون زاڵ بێت بە سەر بەرژوەندی حیزبی و شەخسی و پێوستە لە ڕێگەی پلان و ستراتیژی و دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپایی و ناوچەكە و كار بكرێت ، لە پێناو دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ كە لە راستییدا گەلی كورد هەموو پێوەرەكانی دەوڵەتبوون هەیە و هیچی كەمتر نییە لەوڵاتانی دیكە لەگەڵ ئەوەی دەیان جاری تووشی جینۆسایدكردن و لەناوچوون بووتەوە ، بەڵام دوای سەدەیەك تائێستا خاوەن سەربەخۆیی نییە .
پێنجەم ،، بەدڵنییاییەوە ، بەشێكی زۆر لەو نەهامەتیی و بێدەوڵەتییە بۆ بوونی بەرژوەندی خوازی وڵاتانی زڵهێز دەگەرێتەوە و بەشێكی تر بۆ پەرتەوازیی و بێ باكی و دژایەتیی كورد بەرامبەر كورد دەگەرێتەوە ، چونكە ئەگەر بەلاپەرەكانی مێژوودا بگەرێن ئەو كاتە بۆمان دەردەكەوێت كە ئێمەی كورد چەندە دەرفەتی گرنگ و زێڕینمان لە دەستداوە .چونكە هیچ گەل و نەتەوەیەك لە ، سەرەڕای هەموو جینۆساید و قوربانیدانێك بەڵام هێشتا خەونی سەربەخۆیی بەدی نەهاتووە.
شەشەم ،، هەرێمی كوردستان بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دوای دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان لە سێ دەیەی رابردوو توانیوێتی سەرەرای دژایەتیی و رووبەرٍووبوونەوەی داگیركەرانی عەرب و تورك و فارس ، كە هەرگیز ئامادەنەبوونە ددان بە مافەرەواكانی كورد دابنێن توانێوێتی خۆی و سیمای جوانی حكوومرانی بۆ هەموو وڵاتانی ناوەچەكە و جیهان بسەڵمێت ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دیپلۆماسی و سیاسەتە سەركەوتووانەی سەركردایەتیی سیاسی كورد و بەتایبەت سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی كوردستان لە زۆرێك لە قۆناغە سەختەكاندا پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم بكەن.
شەشەم ،، لەگەڵ ئەوەی بەدەستهێنانی ئازادی و مافی سەربەخۆیی قۆناغێكی سەخت و درێژخان و قوربانیی زۆری داوە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاویی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و ئاوەدانی بۆ داوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی یەكێك بووە لەوهەنگاوە مێژوویی وسەركەوتووانەی كە لەگەڵ ئەوەی رووبەڕووی كۆسپی گەورە بووە بەڵام پێوەستە پرۆژەی دروستكردن و بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی بەتەواویی هەنگاویی تەواوكاری بۆ بهاوێژرێت .
ئەوەی لە ئێستای هەڵومەرج و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان دەبینرێت ، كۆمەڵكێك گۆرانكاریی گرنگن هەم لە رووی هەرێمایەتی و هەمیشە لە رووی نێودەوڵەتیی بەتایبەت بەرەی ئەمەریكا و بەرەی رووسیا ، كاتی ئەوەیە كە سیاسەت و دیپلۆماسییەكانمان بەشێوەیەك دارشتن و بەرنامە و دارشتنی بۆ بكرێت كە هاوتەریب بن لەگەڵ مافی بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوونی سەربەخۆیی و ئینجا بەرژوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی وەك ئەمەریكا وفەرەنساو بریتانیا و بەتایبەت هێزی نەرمی دیپلۆماسی و لە پێناو بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی بۆ كورد وكوردستان .