ئامادەکردنی: شەریهان حەمەدئەمین حەمەد
قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی بیرکاری فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی سۆران
چەمكی پەروەردە چەمكێكە ئاسان نییە كۆدەنگی لەسەر هەبێو پێناسەیەكی یەكگرتووی بۆ
بكەین. كۆمەڵگایەكی تر دەگۆڕدرێت، ئاستی هۆشیاری، پێناسەی پەروەردە لە كۆمەڵگایەك بۆ
جۆری بیركردنەوە، گەشەكردنی مرۆڤەكان، جیاوازی بیروبۆچون، پێداویستیەكانی ژیان، بەرز و
نزمی ئاستی ئابووری، و جۆری سستمی حكومڕانی كاریگەریان دەبێ لەسەر پێناسە و فەلسەفەی
پەروەردەی هەر كۆمەڵگایەك.
پەروەردە كار دەكات لە سەر پەرەپێدانی تاك لە ڕێگای پرۆسیەكی سستماتیكی مەبەستدار لە پێناو ئامانجێكی دیاریكراو كە لە نێوان نەوەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن. ئامانج لە پەروەردە، پەرەپێدان و گەشەكردنی تواناكانی تاك لە سەرجەم لایەنەكان، لایەنی زهنی، دەروونی، جەستەیی، كۆمەڵایەتی، سۆزداری، مەعرفی، هەڵسوكەوت و كەسایەتی تاك، لە پێناو گەشەپێدانی و پەرەوپێشچوونی كۆمەڵگا ژان ژاک رۆسۆ” پەروەردە بە کەشتییەک دەشوبهێنێت کە دەتوانێت مرۆڤ لە زریان رزگار
بکات. ئەو پێی وایە پەروەردە، بنەڕەت وژێرخانێکە کە دەکرێت سەرخانی کۆمەڵگایەکی
تەندروستی لەسەر دروست بکەیت.
پەروەردە و سستمی پەروەردەی بەردی بناغەی پێشكەوتنی وڵاتانن، گرنگی هەیە لەسەر
گەشەكردنی لایەنی ئابووری وكەلتووری وڕامیاری وكۆمەڵایەتی گەلان. یەكەم لانەی منداڵ
خێزانە كە لەوێوە یەكەم وانەی پەروەردە وەردەگرێت، بەلام خێزان تاكە لایەن نییە كە
بەرپرسیاربێت لە پەروەردە كردنی منداڵ. هەروەك باسمان كرد شێواز وجۆری پەروەردە كاریگەری دەبێت لەسەر كایەكانی حكومڕانی وڵات و گەشكردنی كۆمەڵگا، بۆیە ناكرێ پرۆسسی
پەروەردە بەتەنها بخریتە ئەستۆی دایك وباوك.
بەرپرسیاری سەرەكی لە داڕێشتنی شێواز و
دەستنیشان كردنی ئەو فەلسەفە پەروەردەییەی كە دەگونجێ لەگەڵ داب و نەریتی و كەلتووری
كۆمەڵگاكەمان، سیاسەتمەداران و حكومەت و پەرلەمانە خێزان لەکۆمەلگەی ئێمەدا هیچ هاوكاریەك ناكرێت بۆ ئاشنا بوونییان بە شیوازی پەروەردەی سەردەمیانە وچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریە زۆر و بە پەلانەی ڕوودەدات لەم سەردەمە كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر تاك بە تاكی كۆمەڵگا خێزان بەتەنها توانای ئەوەی نییە پەروەردەیەكی سەردەمیانە پێشكەش بە منداڵەكانی بكات، بۆیە پێویستی بە هاوكاری و ڕێنمایی هەیە، ئەمەش لە ڕێگای كردنەوەی سەنتەری (هاوكاری خێزان)لە زۆربەی شوێنەكان بۆ ئەوەی ڕێنمایی دایك و باوكان بكەن و هاوكاریان بن لە پەروەردەكردنی منداڵەكانیان، ئەمەش ئەركی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییە لەگەڵ ئەوەی زۆر باس لە پشتگوێ خستنی لایەنی پەروەردە لە سستمی خوێندن دەكرێت، بەڵام پرۆسەی پەروەردەی (ئەرێنی و نەرێنی) بوونی هەیە لە ناو هۆڵی خوێندن و قوتابخانەكان. ئەوەی بوونی نییە (پێداگووگیك)ەنەك پەروەردە ( پێداگوگیك واتا بیر و تیۆری، بەڵام كاتیك ئەم بیروتیۆریانە بە پراكتیكەكردن دەكرێت بۆ كردار و ئاكاردەگۆڕدرێت بۆ پەروەردە) هەنووکە یەکێک لەو جیاوازییە سەرەکیانەی کە لەنێوان وڵاتانی پشکەوتوو و وڵاتانی دواکەوتوو و لە روو لەگەشەدا هەیە، روانگەو رووانینی جیاوازی ئەو وڵاتانەیە بۆ پرسی پەروەردە وەک هۆکارێکی سەرەکی وچارەنووس سازی پیشکەوتن. پەیوەندی نیوان پەروەردەو پیشکەوتن،پەیوەندییەکی راستەوخۆیە، واتە هەرچی ئاستی پەروەردە باشتربێت، پێشکەوتنیش خێراتر روودەدات. بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنێکی پایەدارو سەقامگیر، پێویستە وشیاری و ئاگایی پێویست لەبارەی دەورو نەقشی پەروەردە لەسەر پێشکەوتنی سەقامگیر لە ناو کۆمەڵگا دروست ببێت. بەواتایەکی تر، بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی سەقامگیر، دەبێت ئەم پرسەببێت بە خواستێکی گشتی ولە بیرو کرداری نەوەکانی کۆمەڵگا رەنگ بداتەو.
پەروەردە بابەتێك نییە كاتی بۆ دیاری بكرێت وەك وانەكانی ماتماتیك، زانست، وەرزش یان هەر
بابەتێكی تر، بەڵكوو پەروەردە بوونی هەیە لە هەموو وانەكان. مامۆستا پێشڕەو و نمونەیە بۆ
قوتابیەكانی، هەڵس و كەوت و شیواز و ئاستی قسەكردن و ڕێزگرتنی لە خۆی و قوتابیەكانی و
شێوازی وانە بێژی ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێ لەسەر قوتابیەكانی، لە مامۆستاكەیان فێردەبن و دەبێتە بەشێك لە پەروەردە وكەساییەتیان. لە نەبوونی بەرنامەیەك و
فەلسەفەیەكی دیاری كراو لەلایەن پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە كە قوتابخانە و مامۆستاكان
پابەندبكرێن پێیوەی، دەبیتە هۆی ئەوەی پەروەردەیەكی نەرینی و بێ بەرنامە لە ناو قوتابخانەكان پەیڕەوبكرێت.
کەواتە رۆڵی پەروەردە نابێت تەنیا لە پێدانی ئەو زانیارییانەدا کورت بکرێتەوە کە لە مەنهەجی
خوێندندا هەیە، بەڵکو دەبێت رۆڵی دەرخستنی توانا و رۆشنبیرکردنی فێرخواز و بەرگریکردن
بێت لەخۆی، لەبەرئەوە تاک کاکڵەی پەروەردەیە و بیردەکاتەوە، ئەرکی پەروەردە خستنەگەڕی
بیری تاکە ئەگەر بمانەوێت تاکێکی هۆشیارمان هەبێت نابێت لە پەروەردە جیابکرێتەوە. بۆیە
دەبێت پەروەردە توانای گۆڕینی کەسایەتی تاکی هەبێت لە تاکێکی نەرێنییەوە بۆ تاکێک کە
سوودی بۆ خودی خۆی و دەوروبەر هەبێت. کەواتە هیچ کارێک و هیچ تاکێکی رۆشنبیر و چالاک بەبێ پەروەردە دروست نابێت بۆیە بۆ ئەوەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو سەركەوتوومان هەبێ، بۆ ئەوەی حكومڕانێكی ڕەشید و دادپەروەرمان هەبێ، گرنگە پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كاری جدی بكەن و بە گرنگەوە كار بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسایەك كە تێدا پێناسەی چۆر و ئەو فەلسەفەیەی گونجاوە بۆ كۆمەڵگاكەمان و منداڵ و نەوەكانمانی لەسەر پەروەردە بكرێت، لە پێناو گەشەپیدان وبەرەوپێش چوونی كۆمەڵگا وسستمی حكومڕانی هەرێم