رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
دروشمی کوردستانێکی بەهێز لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوودا هه‌ر له خۆوه نه‌هاتووه به‌ڵكو ئاماژه‌یه به بوونی گه‌ڵێكی خۆڕاگر و بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه و هه‌روه‌ها ڕەنگدەرەوەی ئەو ڕاستییەیە کە هێز و سەقامگێریی هەرێمی کوردستان هێز و سەقامگیریی دەداتە عێراق و ناوچەکە.چه‌ند ساڵێكه نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل وقهوارهیه له پێناو لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و دیپلۆماسیی و ئابوورییه‌وه ، هه‌ڵمه‌تێكی گۆشهگیركردنیان بهئامرازی جۆراوجۆ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی و هه‌رێمایه‌تی ده‌ستپێكردووه ، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاكه هه‌رێم و قه‌واره له سه‌ر ئاستی عێراقی فیدراڵیزمیی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ندنی زۆری له ماوه‌ی رابردوو به هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد و پشتیوانی گه‌لی كوردستان به‌كرده‌وه سه‌لماندوێتی كه جیاوازییه‌كی بێ وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌یه سه‌ره‌رایی بوونی سه‌روه‌تێكی بێ شوومار به‌ڵام بوونی گه‌نده‌ڵی و تاڵانكاری و قۆرخكاری و به‌هه‌ده‌ر دانی سامان و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان له له‌كاروباری سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ شاردنه‌وه‌ی شكست وگهندهڵكارییهكانیان گوشاره‌كانیان له سه‌ر گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان چڕتر بكه‌نه‌وه .
به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ،ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو فشاره‌كانیان دژ به هه‌رێمی كوردستان تا قۆناغی به‌كارهێنانی گه‌مارۆی ئابووری و پهڵارماردانی سه‌ربازی ، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و فشارانه كوردستان توانیوێتی به‌رگری له شوناس وپێگه و قه‌واره‌كه‌ی بكات له سه‌رئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی ، ڕێگری كردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان به‌ڕیگه‌ی به‌كارهێنانی یاساییه‌كی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس و نه‌ناردنی ماف و شایستهدهستوورییهكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن له نێوخۆیی كوردستان به‌پاڵپشتی میدیایی و شه‌ڕی ده‌روونی پیلان و خه‌ونی كۆتایی هێنانبوو به حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان .
دوای هه‌موو ئه‌و گوشار و پیلانگێری و سیناریۆیانه ، خۆراگری گه‌لی كورد و هاتنه سه‌ر هێڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ،به‌تایبه‌ت دوابه‌دوای سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ گشت هێزولایه‌نه عێراقییه‌كان و پابه‌ندییه‌كان هه‌ولێر و ئینجا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه له نیویۆرك و فشار و هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تادێت زیاتر كاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز فشاره‌كان بۆ سه‌ر به‌غدا زیاتر بوونه .بەو پێیەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لە گێرمەوکێشەدایە و لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراقیش ئێران زیاد لەپێویست هەژمونی بەسەر عێراقدا کردووە، ئەوەش لەبەرژەوەندیی ئەمریکا و رۆژئاوا‌و داهاتووی عێراقیشدا نییە بۆیە گفتوگۆکانیان زیاترن لەوەی چاوەڕێ دەکرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو، جگه له وڵاتانی ئه‌وروپایی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری كۆشكی سپی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوووری ئه‌فریقا و كۆنگڕێسمانانی پارتی كۆماری و چه‌ندین ناوه‌ندی ستراتیژی سیاسی وئابووری ردژبوونی خۆیان وفشارهكانیان چڕكردۆته‌وه له پێناو شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆ و فشارانه له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئەمریکا لەم دوواییەدا بەچڕی هاتبووە سەرخەت بە سودانی وتبوو، ئەگەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم نەدەن، ئەوە ئێمە لە ئەمریکاوە پشکی هەرێمی کوردستان لە پارەکانی عێراق دەدەین، بۆیە لایەنە عێراقیەکان نەرمیان نواند و هاتنە پێشەوە و ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه‌كی گرنگه به سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و لۆژیك و هێزی نه‌رمی هه‌رێمی كوردستان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و فشاره ئابووری و سیاسییهكانیانه دژ به گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان و شكستی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ئامانجیان خه‌ونی لاوازكردن و نه‌هێشتنی تاكه قه‌واره‌ی فیدڕاڵی كه ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵ و دیموكراتدا نه‌ك ئه‌و عێراقه‌ی ئێستا كه به‌ره‌و تاكڕەویی و سهنتڕاڵیزمه