زاری كرمانجی-سۆران
بەشی جیوگرافیای فاكەڵتیی ئاداب لە زانكۆی سۆران دووەمین كۆنفڕانسی تایبەت بە زانستی جوگرافیا ساز دەكات، كۆنفڕانسەكە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی بەڕێوەدەچێت.
لەمبارەوە زێبار عەزیز، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دەیان توێژەر بە توێژینەوە نوێ و زانستییەكانیان گفتوگۆی بابەتی (رۆڵی جیوگرافیا لە چارەسەركردنی كێشە هاوچەرخەكاندا) بهشداری دەكەن. لە ژێر ئەم درووشمەكەدا، كۆنفڕانسەكە چەند تەوەرێكی دیاریكرا و لە خۆ دەگرێت”.
وەك: ڕۆڵی جوگرافیا لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشە و ئالنگارییە ژینگەییە هاوچەرخەكان، خستنەڕووی پێشنیازە هاوچەرخەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی زەوی، بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی كوردستانی عێراق، چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە كەرتەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری و چەند تەوەرێكی دیكەی پەیوەندیدار بە پرسەكە.