مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
چەند رۆژێكە نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران رووی لە بەرزبوونەوە كردووە خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
سەید حوسێن، خاوەن دوكانی مریشک فرۆشی لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بەهۆی کەمی هاتنی رێژەی مریشک لە ئێستادا نرخی مریشک بەرزبووەتەوە، تەنانەت و دوێنێ لە قەڵادزە مریشکی زیندوو هێنراوە بۆ سۆران، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ بەرز بوونەوەی نرخەكەی”.
ئاشكراشی دەكات: ” لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک مريشكى زیندوو لە سەرووی سێ هەزار دینار دەفرۆشین، چونكە بە گران دەیكڕین و بڕە پاریەكی كەمی دەخەینە سەر، ئەمەش لە چاو مانگەکانی رابردوو نرخەكەی بەڕێژەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبووەوە كردووە.