زاری كرمانجی-دیانا
موسڵمان و مەسیحیانی گوندی هاودیانی سەربە قەزای سۆران، نزیكەی 100ساڵە بەئاشتیی و ئارامی پێكەوە دەژین و وێڕای ئەوەی كە خاچ و منارەی كەنیسەو مزگەوتی هەردوكیان هاوشانی یەكترین، لەهەمانكاتیشدا موسڵمان و مەسیحیەكانی ئەو گوندە بەردەوام بەشداری شین و شایی و بۆنەكانی یەكتری دەكەن.
گوندی هاودیان سەربە ناحیەی دیانا لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، مێژوویەكی كۆنی هەیە، بوونی شوێنەواری مێژوویی لە شوێنێك بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شوێنێكی مێژوویی یە، هەروەك لە ساڵی 1961 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوینەوار چەندین شوێنی بەشوێنی مێژوویی ناوبردووە، كەوا ئەم شوێنانە دەكەونە گوندی هاودیان و وەئاماژەش بەوەكراوە كەوا ئەم شوێنانە لە گوندی هاودیانن بەڵام بە(هافدیان) ئەمەش دەلالەتە لەسەر ئەوەی كەوا ئەوكات (هاودیان) ناوی (هاڤدیان) بووە، بەێم لەبەر ئەوەی كەوا (ڤ) لە زمانی عەرەبیدا نییە بۆیە بە (ف) نووسیویانە: ئەمەی خوارەوەش شوێنەكانن:
1- ئەشكەوتەكانی هاودیان:
ئەمانە چەندین شوێنی مێژوویین كەوا بەشێكی زۆریان بە ئەشكەوت ناوبراون، گرنگترین ئەشكەوتەكان بریتین لە ئەشكەوتەكانی (بابەخاڵ، مام وەیسی، دیان و بەستون، حەسەن ئاغا، حەمەدە كۆر) ئەمانەو چەندین ئەشكەت و شوێنەواری دیكە لە ناوچەكەدا هەن.
2- گردی دبۆرا:
گردێكی مێژوویی یە كەوا چەندین شوێنەواری لێیە بەڵام تەنها شوێنەكانیان ماوە، ئەگینا وەكو بینا هیچ شتێك بەرچاوناكەوێت. ئەمەشە بە (كرد دبورە) ناوبرداوە.ئێستا بەگردە قەڵات ناسراوە و لەم ساڵانەی رابردوودا چەندین پارچەی شوێنەواری وەك شمشێر و تیر و ڕم.. دۆزرایەوە، ئەمەش وای دەرخست كەوا ئەم شوێنە شوێنی دروست كردنی چەك بوو بێت واتە كارگە یان كورە بووبێت.
3- قەڵاتی بەردەپانا:
ئەمەش بە (قەڵات بردە بان) ناو برداوە وە ئاماژە بەوە كراوە كەوا دەكەوێتە گوندی هاودیانەوە. لەم ساڵانەی دوایی دا لێكۆڵینەوەی لەبارەوەكرا وە شوێن و دیواری قەڵایەكە دەركەوت، كەوا ئەم قەڵایە چەند قولەیەكی هەبوو، بەڵام هیچ زانیاریەكی تر ئاشكرا نەكرا لەسەر ئەم شوێنە.
تێبینی/
ئەگەر ئێمە شوێنی مێژوویی بە شوێنەوار دابنێین ئەوكاتە دەتوانین بڵێین كەوا مێژووی ئە و شوێنانە دەگەریَِتەوە بۆ زیاتر لە 310 یان 210 ساڵ لەمەو بەر دەگەڕێتەوە، بەلایەنی كەمەوە، چونكە یاسا بەمەرجی داناوە كەوا تا شوێنێك بەشوێنەوار دابنرێ، نابێت ئەو شوێنە لە 200 ساڵ تەمەنی كەمتربیت، بەگۆێرەی یاسای سالی 2002 بەلام بەگوێرەی یاسای 1936 نابێت تەمەنی لە 100 سال كەمتربێت.
سەرچاوەكان:
1- یاسای شوێنەواروو كەلەپوری ژمارە (55) ی ساڵی 2002 ی هەمواركراو.
2- یاسای ئاساری كۆنی ژمارە (59) ی ساڵی 1936.
3-بیانی ژمارە (1)ی سالی 196
المصدر: 1- یاسای شوێنەواروو كەلەپوری ژمارە (55) ی ساڵی 2002 ی هەمواركراو. 2- یاسای ئاساری كۆنی ژمارە (59) ی ساڵی 1936.
3-بیانی ژمارە (1)ی
- كوردیپێدیا