زاری كرمانجی-سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە رۆژی یەک شەممەوە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان روو لە دابەزین دەکاتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەک شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 36
دهۆک : 37
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 44