محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر ئاستی كوردستان 200 ناوەندی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە نۆژەن دەكاتەوە و لە رێژەیەش ژمارەیەك قوتابخانە دەكەونە پەروەردەی شەقڵاوە و ئێستا خوێندیان تێدا ئاساییە.
خدر حەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردی شەقڵاوە بەزاری كرمانجی راگەیاند” ئەمساڵ بە سوپاسەوە دەزگای خێرخوازی بارزنی لە سنووری پەروەردەكەمان حەوت قوتابخانەی نۆژەنكردەونەتەوە و داواشمان كردووە بۆ ساڵی دابێت چەند ناوەندێكی تری خوێندن بخەنە بەرنامەی كاریان”.
لە ئیدارەی سۆرانیش بە دەیان قوتابخانە لەلایەن دەزگای خێرخوزای بارزانی نۆژەنكراونەتەوە و رادەستی پەروەردەكان كراون بۆ درێژە دان بەخوێندن.