پاش بردنەوەیان لە یانەی ئەهلی 4-3 لە خولی سعودیە، رۆناڵدۆ وەڵامی هەموو ئەو كەسانەی دایەوە كە بە ووتەی ئەو دەیانگووت ” كریستیانۆ كۆتایی هاتووە” ئەو قسەی بۆ میدیاكانی سعودیە كرد و هەمووانی ئاگادار كردەوە كە كۆتایی نەهاتووە.
كریستیانۆ دوای تەواو بوونی یارییەكە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن گووتی :” هێشتا زۆر شتم ماوە بیكەم، هێشتا تۆپی پێم خۆش دەوێت، هێشتا زۆرم دڵخۆش دەبم گۆڵ تۆمار بكەم، هێشتا بردنەوەم خۆشدەوێت، دەڵێن تەواو بووم، بەڵام هێشتا دەیسەلمێنم كە ئەوە ڕاست نییە، دەوترێت كریستیانۆ تەواو بووە، بەڵام من هەر گۆڵ دەكەم و هێشتا سەركەوتنمان بەدەستهێنا”.